حاجی جابر: راگه‌یاندن
رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 5/11/2012 شاندێك له لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ كه پێكهاتبوون له به‌رێز مامۆستا مه‌لا جه‌وهر حه‌دێ ناوخوش به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ‌و كارگێڕی لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان، ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی كارگێری وراگه‌یاندن سه‌ره‌دانی دواناوه‌ندی ئه‌وقافی ئیسلامی ئاكرێ یان كرد به مه‌به‌ستی پێرۆبایی كردنیان له‌و ئه‌نجامه‌ی قوتابخانه‌ی ناوبراو به ده‌ستی هێناوه له قۆناغی سێی ناوه‌ندی‌و شه‌شی ئاماده‌یی خوێندنی ئیسلامی.
شایانی ئاماژه پێكردنه: كه دواناوه‌ندی ئه‌وقافی ئیسلامی رێژه‌ی 100% له هه‌ردو قۆناغه‌كانی خوێندن به ده‌ستهێناوه‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ له نزیكه‌وه ده‌ستخۆشی له مامۆستایانی قوتابخانه‌كه كرد، كه به‌ماندوبوونیان ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌ربڵندی ئه‌وقاف وكارگێری قوتابخانه‌كه، له لایه‌ن خۆشیانه‌وه كارگێری قوتابخانه‌كه ومامۆستایانی قوتابخانه‌كه رێزودڵخوشی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌كه‌و به‌به‌رزیان نرخاند.