راگه‌یاندن: میسر
دوای ئه‌وه‌ی شاندی خولی پێشكه‌وتووی سێیه‌می زانایانی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ند رۆژی رابردوو گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌خت، له میانه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی شانده‌كه، به یاوه‌ری به‌رێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی سه‌ردانی مزگه‌وت و مه‌زاری ئیمامی شافیعی یان كرد له قاهیره‌ی پایته‌خت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له كاتی پێشوازیكردنی شاندی زانایان له رابیته‌ی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر، به‌رێز جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشه‌كه‌ش كرد‌و، تیایدا گوتی: وێرای رێز‌و سوپاسی زۆرمان بۆ جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر، هیوا خوازین له‌میانه‌ی ئه‌و خوله پێشكه‌وتووه‌دا وه‌ك خوله‌كانی پێشوو به به‌رهه‌م و تێشووی زۆره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی زیاتر گوتی: ده‌مانه‌وێ له وه‌سه‌تیه‌ت و میانڕه‌وی ئه‌زهه‌ره‌وه زاناكانی كوردستان به‌هره‌وه‌ر بكه‌ین‌و، په‌یامی زانایانی كوردستانیش بگه‌یه‌نینه جیهانی ئیسلامی‌و وه‌ك زانایانی باب و باپیرانمان له سه‌رده‌مانی زوو شوێن په‌نجه‌یان هه‌بێت.