دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 6/11/2012 به‌مه‌به‌ستی پیكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی به‌رێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ده‌زگاحكومی یه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوره‌كه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه
له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌ری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان تێیدا ئاماده‌بوون ئامانجه‌كانی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه خرایه روو " دواتر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار په‌یره‌وێكی ناوخۆیی وه‌كو ر}ه‌شنوس خسته به‌رده‌م ئاماده‌بوان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی و په‌ره‌پێدان و باشتركردنی پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر په‌یر}ه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌نجامێك بۆیه بریاردرا به‌پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ دووباره دارشتنه‌وه‌ی په‌یره‌وێك بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆك بن له‌سه‌ری و بتوانن به‌هه‌مویان كاربۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانی بكه‌ن له‌گه‌رمیانداو له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه هۆشیاری خێزانی بگه‌یه‌ننه هاوڵاتیانی سنوره‌كه
شایانی باسه نوێنه‌رانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێری لق و مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیان