دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 8/11/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت و هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان مامۆستا محمد حمه‌امین كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لق له‌دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانی سه‌ردانی مامۆستا دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی گشتی گه‌رمیانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران
سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی به‌ناوی یه‌كێتی زانایان و ته‌واوی زانایانی ئاینی سنوری لقه‌كه‌یه‌وه به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئه‌وه‌ی بیر به‌ڕێزیان هێنایه‌وه كه وه‌رگرتنی پله‌و پۆست ئه‌رك و لێپرسراوێتی یه‌و پێویسته به‌و رۆحیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ئومێدی خواست كه بتوانێت له‌داهاتوودا خزمه‌تێك به‌بواری په‌روه‌رده بكات له‌سنوره‌كه‌دا
لای خۆشیه‌وه مامۆستا دارا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان خۆشحاڵی زۆری خۆی ده‌ربری به‌سه‌ردانی شاندی زانایان و زۆر به‌گه‌رمی به‌خێری هێنان و سوپاسی ماندوبونیانی كرد‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی بۆ شاندی زانایان دوپاتكرده‌وه كه هه‌رچی هه‌وڵ و توانای خۆی هه‌یه بیخاته كار بۆ خزمه‌تكردنی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن و داوای هاوكاریشی كرد بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ...
شایانی باسه شاندی یه‌كێتی زانایان كۆمه‌ڵێك دیاری‌یان پێشكه‌شی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كرد كه خۆی له ته‌فسیری قورئانی پیرۆز‌و گۆڤاری په‌یامی زانایان و كۆمه‌ڵێك له بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی زانایاندا ده‌بینیه‌وه .