راگه‌یاندنی لقی سۆران
هاوكات له‌گه‌ل هاتنه‌وه‌ی 1ی محرم ی سه‌ری سالی كۆچی، سۆران له ئاهه‌نگێكی شكۆداردا ئه‌و بۆنه‌ی به‌رز ڕاگرت، له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه سه‌نته‌ری زانایان بۆچالاكی ئاینی به هه‌ماهه‌نگی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سازی كردبوو، چه‌ندین وتار به بۆنه‌ی كۆچی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان (دخ) له‌شاری مه‌ككه‌وه بۆمه‌دینه خوێندرانه‌وه.
له سه‌ره‌تادا ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و، سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگه‌كه پێشكه‌شكرا، كه‌تیایدا وێرای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان ئامانجی بایه‌خدان وبه‌رزراگرتنی بۆنه‌كه‌ی خسته‌روو، هه‌روه‌ها به‌پێویستی زانی له‌و بۆنه‌دا سه‌رجه‌م موسولمانان به وردی كار له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ناوكۆچی پێغه‌مبه‌رمان (دخ) بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه‌و به‌چاولێكردن له ره‌فتاره جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان ژیانمان به‌رَیك وپێكی به‌سه‌رببه‌ین.
هه‌روه‌ك له میانه‌ی وته‌كه‌شیدا دواپێشهاته‌كانی ئه‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غداو به‌تایبه‌تیش دروستكردنی ئالۆزیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌وه خسته روو.
دواترله وته‌یه‌كیدا كرمانج عزت قایمقامی قه‌زای سۆران، به بایه‌خه‌وه تێروانینی خۆی بۆ ئه‌و بۆنه مێژووییه ئیسلامیه له پێناو گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزی ئیسلام له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رمانه‌وه (دخ) خسته‌روو، هه‌روه‌ها ئاوێته‌كردنی رووداوه‌كانی ناو كۆچ و ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتمان هه‌لوه‌سته‌یه‌كی تربوو، كه له میانه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكرا.
شایه‌نی وتنه وێرای ئاماده‌بوونی دام وده‌زگاكانی حكومی و راگه‌یاندنه‌كان ومامۆستایانی ئاینی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه‌ش ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌بوون.