ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی
شه‌ویی 19 له سه‌ر 20/11/2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له مه‌لا معروف مه‌لا عولا روستایی‌و مه‌لا محمد صباح روستایی ئه‌ندامانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا سید أسامه سید بكر به‌رزنجی به‌شداریان كرد له ئاهه‌نگی ڕێزلێنان له زانست‌و پێشخستنی بواره‌كانی هۆشیاری ئاینی له مزگه‌وتی سه‌واف له شاری هه‌ولێر، كه رێكخسترابوو له لایه‌ن ئه‌كادیمیه‌ی ئیحسانو ته‌كیه‌ی شێخ محی ا‌لدین به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی شه‌شه‌مین پێشبركێی ئه‌م ساڵ له باره‌ی قورئان‌و بواره‌كانی زانستی.
له میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان شێخ نیاز راغب دێگه‌یی وتارێكی به پێزی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد.