رۆژی (19-11-2012) شاندی مامۆستایانی به‌شدار بوو له خولی ئه‌زهه‌ر، كه سێیه‌مین خوله یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ل ئه‌زهه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات، سه‌ردانی ئوسامه ئه‌لعه‌بد سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ری كرد، به‌رێزیان زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێكردن‌و، ئینجا دانیشتنێكی له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامدا‌و، تێیدا گوتی:
هه‌مووتان له كوردستانه‌وه به‌خێر بێن، به‌راستی یه‌كه‌مین خول، كه لێره ئه‌نجام درا وێنه‌یه‌كی جوانی كوردستان‌و گه‌له‌كه‌یان پیشان دا، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی خۆشه‌ویستی‌و رێزی ئێمه بۆ كوردستان‌و زانایانی‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی، خۆم كه وانه‌بێژی چه‌ند خولێك بووم زۆر سوودم لێیان وه‌رگرت‌و، ده‌مبینی خاوه‌نی ره‌وشتێكی به‌رز‌و ئاستێكی زانستی به‌رز بوون، ئه‌وه‌ش پاڵی به منه‌وه ناوه تا هه‌میشه پاكانه‌ی گه‌لی كورد بكه‌م، به‌ڕاستی ئێوه پێگه‌یه‌كی به‌رزتان له دڵی مندا هه‌یه‌و، به هیچ شتێكی ناڕوات، ئه‌و قسانه‌شم له ناخی دڵه‌وه‌یه‌و، نیشانه‌ی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی‌و رێزمه بۆتان. هاتنیشتان بۆ زانكۆی ئه‌زهه‌ر، كه كۆنترین زانكۆی جیهانه‌و، ژماره‌ی قوتابییه‌كانی جه‌گاته نزیكه‌ی نیو ملیۆن، بێگومان خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی زیاتر كرده‌وه.
پاشان به‌ڕێزیان هاته سه‌ر مه‌نهه‌ج‌و كاری ئه‌زهه‌ر‌و گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌زهه‌ر له شوێنه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌زهه‌ر كار بۆ فیكری مامناوه‌ندی‌و وه‌سه‌تیه‌ت ده‌كات‌و، ئه‌وه‌ش به خاڵێكی گرنگ ده‌زانێت، هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌وه‌ش بگووترێت، كه ئێستا له هیچ زانكۆیه‌كی جیهان هه‌موو مه‌زه‌به فیقهیه‌كان ناخوێندرێن، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ته‌نها مه‌زه‌بێك ده‌مارگیر نابین‌و، پێویسته ئێوه‌ش هه‌روا بن.
ئینجا به‌ڕێزیان زیاتر قسه‌ی كرد‌و، له كۆتاییدا دوووباره به‌خێرهاتنی كردنه‌وه‌و، داوای لێ‌كردن سڵاوی ئه‌و بگه‌یه‌ننه كوردستان‌و مامۆستا‌و زانایانی ئایینی.
پاشانیش دیاری زانكۆی ئه‌زهه‌ری به شاندی میوان به‌خشی، كه مامۆستا مه‌لا ئیدریس عه‌لی ئیسلام نوێنه‌ری به‌شداربوانی خوله‌كه له بری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وه‌ری گرت.