دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی باشتر به‌ڕێوه‌چونی كاروباره‌كان و ئاگاداربوون له ره‌وشی زانایانی ئاینی و مزگه‌وته‌كان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی به‌رواری 23/11/2012 هه‌ریه‌كه له مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بەرپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و مامۆستا مه‌لا مسته‌فا حوسه‌ین به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی پێش نوێژ‌و ووتارخوێن و كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌رانی مزگه‌وته‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كۆبونه‌وه
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له ووته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی ستافی به‌رێوه‌به‌راتی ئه‌وقاف و زانایانی ئاینی و فه‌رمانبه‌رانی كرد‌و هیوای خواست هاتنیان گروتینێكی زیاتر ببه‌خشێت و هه‌نگاوێك بێ بۆ به‌ره‌و پێش چونی ره‌وشی ئاینی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌رله‌ووته‌كه‌یدا ئه‌وبه‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆمه‌ڵێك داواكاری و پێشنیاری خسته روو " هه‌روه‌كو داواشی له به‌رێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ئه‌وقاف كرد بایه‌خی ته‌واو به‌زانایانی ئاینی بدرێت و رێزی ته‌واویان لێبگیرێت له مامه‌ڵه‌و ئیش و كاره‌كانیاندا
پاشان به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان له‌ووته‌یه‌كدا سوپاسی به‌رپرسی لقی زانایانی كرد‌و به‌ڵێنی هه‌مووجۆره خزمه‌تێكی زانایانی ئاینی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وقاف و مزگه‌وت و شوێنه پیرۆزه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌و هه‌روه‌كو داواشی له ئاماده‌بوان كرد هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بده‌ن له خزمه‌تكردن به موسوڵمانان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و رێگه نه‌ده‌ن رێگه خۆشبكرێت و بۆ هه‌رگله‌یی و گازنده‌یه‌ك " دواتر‌و هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بوان سه‌رنج و داواكاری و بۆچونه‌كانی خۆیان خسته رو
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا له شاری چه‌مچه‌ماڵه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی له كۆبونه‌وه‌كانی دیكه جیاده‌كرده‌وه ئه‌وه‌بوو كه به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقاف ستافی خۆیه‌تی و كارگێری و ژمێریاری و راگه‌یاندن و یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو بۆ جێبه‌جێ كردن و پێداچونه‌وه‌ی داواكاری فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وقاف له شاره‌كانی كه‌لارو كفری و ده‌وروبه‌ریان
شایانی باسه ستافی كارگێری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون .