دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه‌رووی هۆكارو هه‌نگاوه‌كان و له‌پێناو باشتركردنی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 28/11/2012 به‌سپۆنسه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لقی كه‌لاری بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ له‌هۆڵی كتێبخانه‌گشتی یه‌كانی گه‌رمیان به‌به‌شداری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی ده‌ڤه‌ره‌كه و وۆركشۆپێك سازكرا
له‌و سیمیناره‌دا كه نوێنه‌ری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌ی بوو پاش ووته‌ی به‌خێرهاتن ئامانجی وۆركشۆپه‌كه بۆ ئاماده‌بوان خرایه روو ده‌رباره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستی و كلینكه راوێژكارییه‌كان و عیاده پزیشكی و ده‌رمانخانه‌و تاقیگه‌كان و خستنه‌رووی رێگا چاره‌ی گونجاو بۆ باشتركردنیان به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به هاوڵاتیان بكات و ئاستێكی باش وه‌ربگرێت له‌م رووه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌و ووتارپێشكه‌ش كران
هه‌ر هه‌مان رۆژ و له‌به‌رنامه‌یه‌كی رادویوێ ی‌دا سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له رادویوێی ته‌وار به‌شدار بوو بۆ خستنه روی دیدو بۆچونه ئیسلامی یه‌كان ده‌رباره‌ی ماف و ئازادییه‌كانی ئافره‌ت و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیان .