هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووداوه‌كانی دیجله‌و كه‌ركوك ئه‌نجام دا‌و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكیان خسته سه‌ر رووداوه‌كان‌و، پێیان وابوو كاتی ئه‌وه هاتووه، هه‌موو لایه‌ك له دژی ئه‌م كارانه بێنه ده‌نگ، پاشان به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد‌و، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی داوایان له هه‌موو لایه‌نه سیاسی‌و مه‌رجه‌ع‌و ناوه‌نده ئایینیه‌كان كرد، كه بێده‌نگیان بشكێنن‌و، قسه‌یه‌ك له‌و باره‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگیری له‌م كارانه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ئاینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆییه.
له دوا بابه‌تدا حه‌وزه‌ی عیلمی له نه‌جه‌ف روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا شه‌ڕ له دژی كورد حه‌رام ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
((ده‌زگاكانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه: كه حه‌وزه‌ی عیلمی له نه‌جه‌ف له به‌ننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵچوون‌و بارگرژیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی گۆڕه‌پانی عێراقی ده‌كات‌و، به هه‌موو جۆرێك هه‌ر شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌ك دژ به گه‌لی كورد ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و، به شه‌ڕێكی حه‌رام‌و بێ مانای داده‌نێت..
ئه‌مه‌و له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی دیكتاتۆری پێشوو، مالیكی ده‌یه‌وێت بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی گه‌لی عێراقی سته‌مدیده به‌ره‌و شه‌ڕێكی نوێ ببات، كه مه‌به‌ستیشی ته‌نها رێكلامی هه‌ڵبژاردنه‌و، ده‌یه‌وێ ده‌نگی كه‌سانی ساده‌و بێ ئاگا بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها تیایدا هاتووه: ئێمه‌ی مامۆستایانی حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان نامه‌ی ناره‌زایی كه‌س‌و كاری سه‌ربازانمان پێگه‌یشتووه‌و، تیایدا ترس‌و دڵه‌راوكێی خۆیان له‌مه‌ڕ به‌رپابوونی شه‌ڕێكی چاوه‌ڕوانكراوی بێ مانا ده‌ربڕیووه، كۆبوونه‌وه‌مان سازداوه‌و، له رێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه رایده‌گه‌یه‌نین: كه به هه‌موو جۆرێك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانمان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و، لامان حه‌رامه، هه‌روه‌ك پێشتریش رابه‌ری گه‌وره‌ی حه‌وزه‌ی عیلمی سه‌یید موحسین ئه‌لحه‌كیم ئه‌م فه‌توایه‌ی داوه‌و، ئیستایش مه‌ڕجه‌عی دینی گه‌وره‌و رابه‌ری حه‌وزه‌ی عیلمی پێشه‌وا سه‌یید عه‌لی ئه‌لحوسه‌ینی ئه‌لسیستانی هه‌مان رای هه‌یه‌و، دژی ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ی كاربه‌ده‌ستی ئێستای عێراقه، بۆیه داوا له گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین هه‌ڵنه‌خزێن‌و سۆزیان بۆ ئه‌و جه‌نگه نه‌بێت كه به به‌رگێكی نیشتیمان په‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌یی داپۆشراوه.
له كۆتاییشدا هاتووه: گه‌لی عێڕاق ناخ پڕ‌و بێزاره له دۆڕاوی‌و فاشل بوونی مالیكی، كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك عێراقی كوژراوه، كه‌چی تا ئێستا ناخی نه‌جولاوه‌و، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی نه‌بووه، چونكه ئه‌و له‌یه‌ك كات سه‌رۆكی وه‌زیرانه‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌و، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریه‌و وه‌زیری ناوه‌خۆیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پاڵپشتی له به‌عسیه‌كان ده‌كات‌و، به‌شداریان پێده‌كات له پۆست‌و ده‌سه‌ڵات‌و، پاره‌یه‌كی زۆریشی به هه‌ده‌رداوه له پرۆژه‌و كاری ناشه‌رعی‌و گوماناوی بۆ دۆست‌و كه‌س‌و نزیكه‌كانی، كه بێگومان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت))...