راگه‌یاندنی لقی سۆران
له زنجیره‌یه‌ك كاروچاڵاكی لقی سۆران، پێش نیوه‌رۆی 1/12/2012پێنچ شه‌ممه شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به ئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و ئه‌ندامانه‌وه به‌شداریانكرد له كۆڕێكی تایبه‌ت له‌ژێرناوی (پێگه‌ی ئافره‌ت له دروشمه‌وه بۆ رۆل بینین)، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له هۆڵی بۆنه ئاینیه‌كان بۆ به‌رێز مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان رێكیخستبوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆره‌كه به وته‌ی به‌خێرهاتنی میوانه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید ده‌ستی پێكرد، دواتر كۆڕگێڕِ تیشكی خسته سه‌ر رۆڵبینینی ئافره‌ت له‌مێژووی ئیسلام وكۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ده‌بێ مامۆستایانی ئاینی زیاتر بخزێنه ناو ده‌رخستنی هێزو توانا‌و رۆلبینینی ئافره‌ت و ئاشناكردنی خه‌ڵك به پێگه‌ی ئافره‌ت لهئیسلامداو، رونی كرده‌وه كه‌ئه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵگا دژ به‌مافه‌كانی ئافره‌ت ده‌گوزه‌رێ ئه‌مه خودی كه‌لتوری كۆمه‌ڵگایه نه‌وه‌ك ئیسلام وه‌ك په‌یامێكی پڕ میهره‌بان وسۆز بۆ مرۆڤه‌كان به‌گشتی وئافره‌ت، به‌تایبه‌ت كه ئیسلام بایه‌خێكی تایبه‌تی به‌پرسه‌كانی داوه، بۆیه به‌پێویستی زانایانی ئایینی به‌وردی سه‌رنج بده‌ینه واقیعی كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌و راستیانه‌ی له قوڕئان وئیسلامدا به روونی ئاماژه‌یان پێكراوه.
له لایه‌كی تره‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چاڵاكیه ئاینیه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانی 3/12/2012 لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ كارگێڕ‌و ئه‌ندام وسه‌رجه‌م به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سنوره‌كه‌ی كۆبۆوه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رێوه‌چوو ، باس له‌سه‌رجه‌م كاروچاڵاكی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان ده‌زگا ئاینیه‌كانی سنوره‌كه كرا‌و، بڕیاردرا كاری زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی بواری ئاینی بكرێت و، زانایانیش له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه، هه‌روه‌ك گرژی وئاڵۆزیهكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو ته‌جاوزكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی دیجله‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و به‌رگریكردن له‌ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی نه‌ته‌وه‌ییمان كرایه به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌و، پرسی ئافره‌ت ومافه‌كانی له ڕوانگه‌ی ئیسلام وكاركردن بۆخستنه رووی راستی سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌كانی ئافره‌ت بوه به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌و، به سه‌رنج وتێبینی ئاماده‌بوان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا.
هه‌مان رۆژ، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و ئه‌ندامان وكارگێڕان و، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی 6ی سۆرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئارێز عه‌بدولڵا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند.
ئه‌مه‌و له‌دیدارێكدا رۆڵی زانایانی ئاینی به‌گشتی وده‌ڤه‌ری سۆران به‌تایبه‌تی به بایه‌خه‌وه باسی لێوه‌كراو، چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوانیان بهرزنرخێنراو، ته‌ئكید له‌سه‌ر پێكه‌وه كاركردن و پێویستبوونی هه‌ماهه‌نگی بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌زمونی كوردستان كرایه‌وه، هه‌روه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند سوپاسی خۆی بۆ لقی سۆران راگهیاندو، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌هۆی كۆتایی هاتنی كاره‌كانی له ده‌ڤه‌ری سۆران خواحافیزی له لقی سۆران و زانایانی ئاینی كرد.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ده‌ست خۆشی خۆیان بۆ كاره‌كانی ناوبراو ڕاگه‌یاندو، هیوایان خواست له كاره‌كانی داهاتوویدا سه‌ركه‌وتوبێت.