یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
شاندێكی نەدوەی جیهانی لاوانی موسڵمان سەردانی یەكێتی زانایان دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/12/2012 : 14:29:57
قه‌باره‌ی فۆنت

دوێنێ‌ چوارشەمە (6/12/2012) شاندێكی نووسینگەی هەولێری نەدوەی جیهانی لاوانی موسڵمان سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

لە دیدارێكدا، كە سەرۆكی زانایان‌و چەند ئەندامێكی مەكتەبی تەنفیزی ئامادەی بوون، باس لە گرنگی رۆڵی گەنج لە ژیاندا، بەتایبەتی ئەگەر بتواندرێت، گەنج بە هەستێكی دیندارانەی دروستی دوور لە تووند‌و تیژی پەروەردە بكرێت، دەتوانێت زۆرترین كاریگەری ئیجابی لە كۆمەڵگەدا هەبێت.

هەروەها لە دیدارەكەدا تەئكید لەسەر برایەتی‌و هەماهەنگی‌و كاری هاوبەش كرایەوە، بەتایبەتی كە نەدوەی جیهانی لاوانی موسڵمان مێژووێكی جوانی لە بواری خزمەت گەیاندن هەیە‌و، لە رۆژانێكی سەختیش هاتۆتە كوردستان بۆ خزمەتكردن.

لەلایەكی دیكەشەوە باس لە كردنەوەی خول‌و سمیناری هاوبەش كرایەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە یەكەوە هەمیشە كاری جوانتر پێشكەش بكەن.

لەلایەن خۆیەوە مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان دەستخۆشییەكی گەرمی لە ستافەكە كرد‌و، لە رێگەی ئەوانیشەوە بۆ تەواوی كارمەند‌و فەرمانبەرانی رێكخراوەكە.

ئەوانیش سوپاسی ئەم پێشوازیەیان كرد‌و، بەڕێز د. مونیر دڵخۆشی‌و خۆشحاڵی خۆیی‌و رێكخراوەكەی بەم دیدار‌و خۆشەویستییە راگەیاند.

لە كۆتاییشدا بەرَێزیان كۆمەڵێك قورئانی پیرۆزییان بە دیاری بۆ یەكێتی زانایان هێنا بوو، سەرۆكی یەكێتی زانایانیش بەناوی مامۆستایانەوە سوپاسی كردن‌و، دیارییەكەی بەڕێزەوە وەرگرت.

جێگەی باسە شاندی میوان پێكهات بوو لە بەڕێزان د. مونیر سەلارۆكی نووسینگەی كوردستان دكتۆر بورهان باڵەكی جێگری‌و چەند ئەندامێكی رێكخراوەكە، لەلایەن یەكێتی زانایانیشەوە هەر یەك مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی زانایان‌و، دكتۆر ئەحمەد شافیعی‌و مەلا نەجمەدین وادی‌و شێخ بەهائەدین نەقشبەندی ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی ئامادەی دانیشتنەكە بوون.