دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 3/12/2012 له‌هۆڵی دیوانی پارێزگای سلێمانی و به‌به‌شداری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و زانایانی ئاینی و چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و كاربه‌ده‌ستانی حكومی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌رێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی لقی گه‌رمیان به‌نوێنه‌رایه‌تی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌شداربوو، تیایدا كۆمه‌ڵێكی زۆر توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی پێشكه‌ش كران و تیشك خرانه سه‌ر هۆكارو ده‌ره‌نجامه‌كانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن بۆ به ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌ت و دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراو له پێناو سه‌لامه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی.
شایانی باسه: ئه‌و به‌رپرسه‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به وته‌یه‌ك به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد‌و، ئاماژه‌یه‌كی خێرای به‌و ماف و ئازادیانه كرد كه له سایه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه بۆ ئافره‌تان ده‌سته‌به‌ر كراوه، هه‌روه‌كو هیوادارش بوو جدیه‌تێك به راسپارده‌ی كۆبونه‌وه‌و كۆنفرانس و كۆنگره‌كان بدرێت دوور له گیانی به‌ربه‌ره‌كانێ و دژ به‌یه‌كی .