له میانه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، له كارێكی خێرخوازی هه‌ره‌وه‌زی به مه‌به‌شتی كۆمه‌ككردن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ كورده ئاوا‌ره‌كانی كوردستانی ڕۆژئاوا راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ / دانیشتوانی شه‌قڵاوه‌و ده‌وروبه‌ری :
ب/ ئاگاداری :
ئاگاداری دانیشتوانی شه‌قڵاوه‌و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه، به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی كورده ئاوا‌ره‌كانی كوردستانی ڕۆژئاوا_سوریا_ له‌كه‌مپی دۆمێزی پارێزگای دهۆك هه‌ڵده‌ستین به هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ برایانمان له كه‌مپی ناوبراو، بۆیه داوا له سه‌رجه‌م دانیشتوانی شه‌قڵاوه‌و ده‌وروبه‌ری به‌گشتی و خێرخوازان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین: كه ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تی درێژ بكه‌ن وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی و مرۆییی و نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی، شایانی باسه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند لێژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا ته‌حسین واحید قادر به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان وهه‌ماهه‌نگی قائمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه پێكهاتوه.
كاتی كۆكردنه‌وه كۆمه‌كه داراییه‌كانتان :
١_ ڕاسته‌وخۆ دوای وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان و ڕۆژی شه‌ممه له‌لای مامۆستای مزگه‌وته‌كه .
٢_ له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنج شه‌ممه ده‌توانن كۆمه‌كه‌كانتان ببه‌ن بۆ باره‌گای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان مزگه‌وتی (ئال میران)، هه‌روه‌ها هۆڵی بۆنه ئاینیه‌كانی سه‌رمه‌یدان .
تێبینی /
كۆمه‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی بگوازرێته‌وه و به‌پێی داخوازی و پێوستی ئه‌وان بڕیاردراوه ته‌نها كۆمه‌كی دارایی وه‌ربگیرێت .
به‌هیوای به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان .
لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
٦_١٢_٢٠١٢