ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 3/ 12 / 2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له مامۆستا مه‌لا محمد صباح روستایی ئه‌ندامی لق‌و، مامۆستا مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی‌و، مامۆستا مه‌لا عمر گرده‌شێری به‌رپرسی ناوچه‌ی سێی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ ستافی ناوچه به‌شدارییان كرد له پرسه‌ی برازای شێخ ره‌شید شێخ كاكه، له مزگه‌وتی صواف له شاری هه‌ولێر، تكایان خواست له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زن و دلۆڤان ، كه سێبوری كه‌سوكاری بدات‌و، خوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌تی خۆی .
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ر له به‌یانی 5/12/2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، ته‌واوی ستافی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پێشنوێژ‌و وتار خوێنانی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری له باره‌گای لق، پێشوازیان كرد له به‌رێز عه‌مید عبدالخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر‌و شاندی یاوه‌ری.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا به‌رێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لق به ناوی خۆی‌و ته‌واوی ستافی لق‌و، سه‌رجه‌م مامۆستایان زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر خۆشحالی خۆی ده‌ربری‌و، گوتی: سه‌ربه‌رزم كه ئه‌مڕۆ له خزمه‌ت مامۆستایانی ئاینی دام.
دواتر‌و له به‌شێكی وته‌كانیدا، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كه له‌نێو گۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه چه‌ند زانیاری‌و ئاماری گرنگی بۆ مامۆستایان خسته به‌رچاو، پاشان ده‌ست خۆشیشی له مامۆستایان كرد بۆ وتاره‌كانیان له رۆژانی هه‌ینیدا، وه‌داواشی له مامۆستایان كرد له‌و وتاره‌كانیاند جه‌خت له سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان بكه‌نه‌وه له نێو كۆمه‌ڵگادا .