راگه‌یاندن:
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری (7/12/2012) له‌مزگه‌وتی ڕووناكی له‌ڕانیه، ئێواره كۆڕێكی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ به‌ڕێز (م.عبدالرحیم مقصود) ڕێكخرا،له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینیه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، بۆ كۆمه‌ڵێك له وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی ده‌ڤه‌ری بیتوێن.
ئه‌مه‌و كۆڕه‌كه له ژێر ناونیشانی (په‌یوه‌ندی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتر) بوو، كه تیایدا به‌ڕێز كۆڕگێڕ باسی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان كرده‌وه‌و،تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زانایانی ئایینی باشترین توێژن بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، وێڕای تاوتوێكردن‌و گفتوگۆكردنی له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری نزیك له بابه‌ته‌كه.