راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌كی به‌رپرسی ئیداری سنووره‌كه، رۆژی 8/12/2012، له هۆڵی ئه‌وقافی سۆران‌و له‌مه‌راسیمێكدا به مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی ساڵیادی جارنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ‌و، به‌رز نرخاندنی رۆڵی زانایان له هۆشیار كردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئیسلام سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئایینی ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی خه‌ڵات كرد‌و سوپاس‌و پێزانینی ئاراسته كردن.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئایینی، وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، تیشكی خسته سه‌ر بایه‌خ‌و كاریگه‌ری رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ‌و پێویستی كۆمه‌ڵگه‌و وڵاتان به‌و جاڕنامه‌یه‌وه، دواتر تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌هه‌مبه‌ر خزمه‌ته مرۆییه‌كان‌و شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ئیسلام سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه مامۆستایانی ئایینی هه‌میشه په‌یامی نیشتمانی‌و دینداریان تێكه‌ڵ به یه‌كتر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن، باشترین نمونه‌شی به‌و بانگه‌وازیه‌ی زانایانی ئایینی له‌هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی‌و خه‌لیفان هێنایه‌وه، كه وه‌ك هه‌نگاوێكی خێر هه‌ڵسان به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ كوردانی خۆرئاوا له كه‌مپی دۆمێز.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، تێیدا وێڕای سوپاسكردنی سه‌نته‌ری ناوبراو له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره چالاكیانه، تیشكی خسته سه‌ر رۆڵ‌و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی له بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ما‌و مافه مرۆییه‌كان له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و كاره خێرییه‌ی زانایانی ئایینی له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی‌و ناحیه‌ی خه‌لیفان پێی هه‌ڵسان له كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی‌و هاوكاری بۆ برا كورده‌كانمان له كه‌مپی دۆمێز، جێگه‌ی دڵخۆشی زۆره‌و له‌هه‌مان كاتیش ده‌ستخۆشی‌و سوپاسی زۆرمان ئاراسته‌ی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین، كه ده‌سپێشخه‌ری ئه‌و هه‌نگاوه مرۆییه بوون.
له به‌شێكی تری قه‌سه‌كانیدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی گوتیشی: پێویسته مامۆستایانی ئایینی وه‌ك چۆن درێغیان نه‌كردووه، له هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، ئه‌ركه زیاتر رۆڵ ببینن له ناساندنی مافه‌كانی مرۆڤ له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌رچاومان روون بێت له‌و رێزه زۆره‌ی ئیسلام بۆ مرۆڤی داناوه.
له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا سه‌نته‌ری زانایان وه‌ك رێزلێنانێك سوپاسنامه‌و خه‌ڵاتی به‌خشیه 20 زانایای ئایینی، كه رۆڵیان هه‌بووه له‌خزمه‌ت كردنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و به‌تایبه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ كوردانی خۆرئاوا له‌هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی‌و ناحیه‌ی خه‌لیفان.