دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش ئه‌وه‌ی وه‌كو نوێنه‌ری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و له رێگه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌وه به‌شداری له خولی زانستی پێشكه‌وتوی ئه‌زهه‌ر كرد سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 8/12/2012 به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا كاروان كریم صاڵح ناسراو به مامۆستا سلام گه‌رمكی كرد به‌گه‌رمی پێشوازی كران
سه‌ره‌تا شاندی لق به‌گه‌رمی به‌ڕێزیان به‌خێرهێنایه‌وه‌و هیوایان خواست سودی ته‌واویان له خوله‌كه‌و بابه‌ته‌كانی خوله‌كه بینیبێت و بتوانن بیكه‌نه قۆناغێكی نوێ له كاری بانگخوازی و ئه‌نجامدانی ئیش و كاره‌كانیاندا
دواتریش مامۆستا سه‌لام گه‌رمكی خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری و هه‌روه‌كو ده‌ستخۆشانه‌شی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانایان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره خولانه و به‌كارێكی گرنگی وه‌سف كرد .