دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌رواری 8/12/2012 له مه‌ڵبه‌ندی 11 ی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌به‌شداری مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وه‌كو نوێنه‌ری زانایانی ئاینی و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و رێكخراوه حكومی و حیزبی و مه‌ده‌نیه‌كانی سنوره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازكرا.
ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌كه مه‌به‌ست لێی ئاماده‌كاری بوو بۆ ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌یه‌كی سوپاسگوزاری په‌رله‌مان و گه‌لی سوید له‌مه‌ڕ به‌جینۆساید ناساندنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، ههرلهكۆبونهوهكهدا بریاردارا ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 10/12/2012 گردبونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها یاداشتێكیش ئاراسته‌ی كۆنسۆڵخانه‌ی سوید بكرێت له هه‌رێمی كوردستان .