ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
له ڕۆژانی 3-12 تا 12-12/ 2012 لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌رپه‌رشتی لێپرسرا‌وی لق و ها‌وڕێیه‌تی كارگێڕانی لق هه‌ر سێ نا‌وچه‌ی به‌رده‌قاره‌مان و چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕشی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و، له نزیكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به زانایان، ئه‌مه‌و وێڕای دابینكردنی هه‌ندێك كه‌ل و په‌لی پێویست لە سپلیت‌و كۆمپیوتەر‌و دۆڵاب‌و كامێرا‌و كەل‌و پەلی دیكەی پێویست بۆ هه‌ریه‌ك له نا‌وچه‌كانی به‌رده‌قاره‌مان‌و شۆڕش‌و چه‌مچه‌ماڵ.
له لایه‌كی دیكه‌وه، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان له ڕۆژی سێ شه‌ممه (4/2/2012) خولێكی فێربو‌ونی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بۆ (20) زانای ئایینی سنوره‌كه كرده‌وه، كه تێیدا چه‌ند مامۆستایه‌كی خا‌وه‌ن ئه‌زمو‌ون و پسپۆڕ وانه‌ی تێدا ده‌ڵێنه‌وه‌و، ما‌وه‌ی ئه‌م خوله (10) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت،
ئه‌مه‌و بڕیاره له كۆتایی خولی نا‌وبرا‌ودا مه‌راسیمێكی شایسته بۆ به‌شداربوان ڕێكبخرێت و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیش ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه بێت .