راگه یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 9/12/2012ز شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو، به یاوه‌ری به‌شێك له كارگێڕانی لق به‌شداری كرد له گردبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری دژ به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌و له‌شكركێشی یه‌كانی مالیكی بۆ ناو چه دابرٍێندراوه‌كان.
شایه‌نی باسه: جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی شه‌قڵاوه‌و ژماره یه‌كی زۆری زانایانی ئایینی ده‌ڤه ره‌كه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و داموده‌زگاكانی حزبی و حكومی و قوتابخانه‌كان پشكداریان تێداكردو، تیایدا رێزدار مامۆستا مه‌لا عوسمان لاسه‌یی كارگێڕی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، به ناوی لقی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.