دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 24/12/2012 به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانی بۆ شاری كه‌لارو جێگیربونی له مزگه‌وتی سیراجه‌دینی نه‌قشه‌به‌ندی شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا محمد حمدأمین كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لا محمد نجم ا‌لدین كارگێری ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا لقمان شمشێركوڵیان كرد
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی لق به‌گه‌رمی مامۆستای ناوبراوی به‌خێرهێنا بۆ شاری كه‌لارو هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌زدان بۆخواست له‌به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی و به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و كاری مزگه‌وت و موسوڵماناندا و هه‌روه‌كو پشتگیرو پشتیوانی خۆیی و لقه‌كه‌شی بۆ ده‌ربری
له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا مه‌لا لقمان خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی لق ده‌ربری و پشتگیری یه‌كێتی زانایانی به‌پێویست زانی بۆ زانایانی ئاینی
شایانی باسه مامۆستا مه‌لا لقمان مامۆستایه‌كی ئاینی به‌رێزه‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی باش به موسوڵمانانی ده‌ڤه‌ری ده‌ربه‌ندیخان بكات و له‌ئێستاشدا ماڵه‌كه‌ی گواستۆته‌وه شاری كه‌لارو له مه‌دره‌سه و خانه‌قاو مزگه‌وتی حه‌زره‌تی سیراجه‌دینی نه‌قشه‌به‌ندی جێگیره‌و به‌رده‌وامی به‌خزمه‌ته‌كانی ده‌دات