ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌وڵا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 20/12/2012 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد له به‌رێزان شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی هه‌ولێرو، سه‌ید كمال به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێرو، شاندی یاوه‌ریان له باره‌گای لقی هه‌ولێرو، له‌لایه‌ن به‌رێز شیخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لق‌و، ستافی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا. ئه‌مه‌و له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و، ڕه‌وشی زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێرو، ده‌وربه‌ری به تایبه‌تی تاو توێ كرا‌و، هه‌روه‌ها باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی هه‌ولێرو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر كرایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه، له به‌رواری 21/12/2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری به‌شداریان كرد له ڤیستڤاڵی به‌خشینی خه‌ڵاتی رێزلێنانی مه‌لای خه‌تی له لایه‌ن ده‌زگای تیشك بۆ نوسین‌و وه‌رگێران، به شه‌ش نوسه‌ری پر ئه‌زموون‌و خزمه‌تی زۆر له شاری هه‌ولێر، له میانه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كان به‌رپرسی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان خه‌لاتێكی به‌خشی.