دوای ئەوەی وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر كەس ناویان بە داهێنەر نووسراوە، بەوەی ناویان دەچێتە مێژووو خەڵات دەكرێن.
ئێمە لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان زۆر نیگەران بووین، چونكە وێڕای ئەوەی، كە مامۆستایانی ئایینی یەكێكن لە چینو توێژە دیارەكانی كۆمەڵگەو، هەمیشە لە خزمەتی كۆمەلگە دانە، كەچی دوورو نزیك ناوی مامۆستایەكی ئایینی تێدا نییە، لە كاتێكدا پێوەرەكانی ئەم دەستنیشانكردنە نادیارن، خۆ ئەگەر تایبەت بوایە بە بوارێكی دیاریكراوی زانستی، ئەوە لایەنێكی دیكە بوو، بەڵام بە پێی خوێندنەوەی لیستی ناوەكان، ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی ئایینی داهێنانی زیاتریان هەیە، بۆیە بە تووندی نارازیبوونی خۆمان بەرامبەر ئەم هەڵسەنگاندنە نا دادگەرییە دەردەبڕینو، هیوادارین پێداچوونەوەی پێدا بكرێت.