دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 27/12/2012 به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لق و، جێگر‌و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كانی سه‌ربه‌لق، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا .
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان سه‌رۆكی لق له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌روه‌زعی ئێستای ناوخۆیی یه‌كێتی زانایان و دوا پێشهات و گۆرانكارییه‌كان‌و، كۆبونه‌وه‌كه ئومێدی چاكبونه‌وه‌ی زیاتری بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پێویستی پاراستنی سروشتی جوانی كوردستان تێكنه‌دانی ژینگه‌كه‌ی و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه داوای له ناوچه‌كانی سنوری كرد هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ژینگه‌ی شاره‌كانیان بكه‌ن و بتوانن وشیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه بگه‌یه‌ننه هاولاتیان.
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه بریاریدا له داهاتوودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی ئاهه‌نگی مه‌ولود سازبكات، له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش‌دا كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابردووی لق خرایه روو، هه‌روه‌ها راپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشنیار‌و داواكارییه‌كان كرا‌و بریاری پێویستیان له‌باره‌وه دراو، سه‌ركه‌وتووانه كۆبونه‌وه‌كه كۆتایی هات .