راگه‌یاندنی لقی سۆران:
له باره‌گای ناوچه به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرس وئه‌ندامانی ناوچه، ناوچه‌ی رواندزی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و، مه‌لائیبراهیم ده‌روێش تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی رواندوزكرد.
ئه‌مه‌و له دیدارێكدا ره‌وشی ئاینی ومامۆستایانی سنوره‌كه خرایه به‌رباس وگفتوگۆ،
هه‌روه‌ك هه‌ردولا جه‌ختیان له‌زیاتر هه‌ماهه‌نگی وپێكه‌وه‌كاركردنی نێوانیان بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی ژیان وگوزه‌رانی مامۆستایانی ئاینی وبژێوی ژیانیان كرده‌وه،
پاشان شاندی میوان به‌یاوه‌ری ناوچه‌كه سه‌ردانی مامۆستای ئاینی مامۆستا مه‌لا عبدالرزاق یان له شاری رواندوز كرد‌و، له‌هه‌واڵی ته‌ندروستیان پرسی كه‌ماوه‌یه‌كه توشی نه‌خۆشی هاتوه.