راگه‌یاندنی لقی سۆران
پێش نیوه‌رۆی رۆژی 30/12/2012 یه‌كشه‌ممه شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به یاوه‌ری به‌رێزان مه‌لا مسته‌فا بابشتی و، مه‌لا خالد ئالانی كارگێڕانی لق و مه‌لا یونس حمدامین به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانای زانایان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید، به‌شداریان كرد له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان له سۆران.
ئه‌مه‌و له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا شانده‌كه ده‌ستخۆشی وسوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وبه‌رپرس وئه‌ندامانی نوسینگه‌كه كرد، به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كه له‌ده‌ڤه‌ری سۆران، كه به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌لك وهاولاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌كراوه‌ته‌وه وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شانده‌كه ته‌واوی ئاماده‌بوونی خۆی بۆهاوكاری كردن له‌پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانیانی نوسینگه‌كه خسته‌روو .
له لایه‌كی دیكه‌وه، شاندێكی لقی سۆران به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید، به‌شداری پرسه‌ی دایكی مامۆستا مه‌لا شوان ابوبكر پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چۆمان كرد، هه‌روه‌ها هه‌مان شاند ئاماده‌ی پرسه‌ی خوشكی مامۆستا مه‌لا عبدالله خورشید ره‌ژوكه‌ری بوون، به‌و بۆنه‌وه له هه‌ردوو پرسه‌دا شانده‌كه هاوخه‌می خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبووان راگه‌یاندو هیوایان خوای گه‌وره به به‌هه‌شتیان شادبكات