ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه
له به‌رواری (25/12/2012) لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستان، به‌ئاما‌ده‌بوونی سه‌رجه‌م کارگێڕانی لق وبه‌رپرسی ناوچه‌کانی(ڕانیه، چوارقوڕنه ، حاجیاوا ، بێتواته ، سه‌رکه‌پکان ). کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێک له‌قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد، دواتر به‌رپرسی لق وێڕای به‌خێرهێنان و ده‌ستخۆشی کار‌و چاڵاکیه‌کان، دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌ڕێز (م.ابڕاهیم عبدالباقی). هه‌رته‌لی که‌جه‌نابیان به‌سه‌رکه‌وتوویی و به‌پله‌ی نایاب ماسته‌ری له وڵاتی سودان به‌ده‌ستهێناوه، دواتر تیشک خرایه سه‌ر بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و، نه‌خۆشی جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار، پاشان گفتوگۆی نێوان لق و لیَژنه‌ی فه‌توا له‌گه‌ڵ دادوه‌ران له‌سه‌ر ماره بڕین باسی لێوه‌كراو، هه‌روه‌ها باس له رێ‌و شوێن‌و چاره‌سه‌ری كرا بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی که‌داوای گرێبه‌ست ده‌که‌ن، دواتر باس له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجام دانی سیمینارێک بۆ زانایانی ده‌ڤه‌ری بیتوێن و پشده‌ر كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ کرا.
له كۆتاییشدا گوێگیرا بۆ ڕاپۆرتی ناوچه‌کان و گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانیان.