حاجی جابر/ راگه‌یاندن
له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌وهه‌ر حه‌دێ ناوخۆش به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.
ئه‌مه‌و شاندی زانایان پێكهاتبو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عبدالله احمد محمد الامام به‌رپرسی لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌ندامانی لقه‌كه‌و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ویَرای تاوتویَكردنی چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به زانایان‌و ره‌وشی ئایینی ناوچه‌كه، پشتگیری ته‌واوی زانایان له هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ كرایه‌وه به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی بواری ئایینی، وه سوپاسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراویانكرد به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌ته‌ی به مامۆستایانی ئایینی ومزگه‌وت ئه‌نجامیانداوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف‌و هه‌موو كارمه‌ندانیه‌وه سوپاسی شانده‌كه‌یان كرد.