ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و، تاوتوێ كردنی كاروباره‌كانیان‌و، ڕێكخستن‌و دانانی به‌رنامه‌ی تۆكمه‌تر‌و، زیاتری پێشوه‌بردنی بواری فه‌توا له شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، ئه‌مڕۆ 2/1/2012 به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان شێخ نیاز راغب دێگه‌یی‌و، ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆكی لێژنه‌ی فه‌توای لق مامۆستا مه‌لا أنور كریم كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌سه‌رجه‌م كار‌و چالاكی یه‌كانی ساڵی 2012 بۆ به‌رپرسی لق خسته ڕوو، پاشان به‌رپرسی لق چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاڕاسته‌كردن سه‌باره‌ت به‌ئیش‌و كاره‌كانی فه‌توا به مه‌به‌ستی زیاتر توند‌و تۆڵتركردنی‌و، یه‌كخستن‌و سودگه‌یاندن به دانیشتووانی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری.
شایه‌نی باسه هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه لێژنه‌ی فه‌توا به‌فه‌رمی پێشوازی له هاوڵاتیان ده‌كات‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی شه‌رعی بۆ كێشه‌و گیروگرفته‌كانیان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن له مزگه‌وتی صوافی شاری هه‌ولێر .