ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 3/1/2013 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی بغداد، پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی ئه‌نبار‌و، تكریت‌و، موصل دوپات كرده‌وه به مافێكی شه‌رعی‌و ده‌ستوری وه‌سف كرد‌و، هیوای خواست حكومه‌تی عیراق به‌پیر داخوازیه‌كانیان بێت‌و، هه‌روه‌ها خوازیاربوو خۆپیشانده‌ران دان به‌خۆ دابگرن‌و، له‌میانه‌ی خۆنیشاندانه‌كان هیچ كرده‌یه‌كی نه‌شیاو ئه‌نجام نه‌ده‌ن ببێته هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی دژایه‌تی تائیفه گه‌ری‌و، مه‌زهه‌بی له‌سه‌ر خاكی عیراق.