دانامه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به خوێندنگه‌و شوێنه ئاینی یه‌كان و فێرخوازانی بواری دین و شه‌ریعه‌ت و گێرانه‌وه‌ی رۆڵی فه‌قێیه‌تی له‌شاره‌كه‌دا ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌شاری خانه‌قین له بینایی خوێندنگه‌ی ئیحسانی ئیسلامی له‌مزگه‌وتی عمر أبوحفص مه‌راسیمێكی خه‌ڵاتكردنی به‌به‌شداری زانایانی ئاینی و شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و لێپرسراوانی حكومی و حزبی شاره‌كه بۆ خوێندكارانی خوێندنگه‌كه رێكخست
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن سعید به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و پاشان ووته‌ی یه‌كێتی زانایان و وه‌قفی سونی خانه‌قین له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا نجم هه‌مه‌وه‌ندی یه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و تیایدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد‌و خزمه‌تكردنی فێرخوازانی شه‌ریعه‌تی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موولایه‌ك زانی و له‌وسۆنگه‌یه‌وه به‌رێزیان وتیان " له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌به‌رپرسیارێتی و وه‌كو ئه‌ركێكی سه‌رشانمان و له‌پێناو خزمه‌تكردنی فێرخوازانی دین و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌مرۆ ئه‌م مه‌راسیمه‌مان رێكخست و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرو پشتیوانی خۆمان بۆ به‌رێوه‌به‌رو خوێندكاران و ستافی خوێندنگه‌كه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه "
پاشانیش شێخ زیاد احمد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیالی له ووته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له بونی خوێندنگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌كردو خزمه‌تكردنیانی به‌گرنگ زانی و ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه كرد
له‌كۆتایشدا دیاری ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌ر خوێندكارانی خوێندنگه‌كه‌دا داه‌شكرا