راگه‌یاندنی لق
دوای ئه‌وه‌ی له‌ئیواره‌یه‌کی دره‌نگی به‌رواری 7/1/2013 به‌ڕیَز مامۆستا مه‌لا حسن محمد به‌ڕیَوه‌به‌ری خویَندنگه‌ی ئایینی‌و ئه‌ندامی یه‌کیَتی زانایان و پیَشنویَژی مزگه‌وتی خێرخوازان له‌کاتی چوونی بۆ نویژی شیوان، له لایه‌ن چه‌ند که‌سانیَکه‌وه سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت‌و توشی ئازار ده‌بیَت، له لایه‌ن خۆیه‌وه لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان وێرای پشتیوانی بۆ مامۆستای ناوبراو، له به یاننامه‌یه‌كدا ئه‌م کاره به‌شتیَکی نامۆ‌و نه‌شیاو ناوده‌بات‌و، ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره بێڕێزیه‌ك ده‌كات به‌رامبه‌ر به مامۆستایانی ئایینی‌و، به‌لێنی به‌دوا داچوونی كێشه‌كه ده‌كات.
شایانی باسه: ئه‌م حاله‌ته‌ی بێڕێزی كردنه له كاتێكدایه، كه ساڵَی رابردووش هه‌ر له رانیه، خوێندنگه‌ی ئایینی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاگری تێبه‌ردرا.