رۆژی دووشه‌ممه 7/1/2013 له زنجیره‌یه‌ك سه‌رداندا، به مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و، هه‌ماهه‌نگی زیاتر، به‌رێز مامۆستا مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی (ده‌نگی زانایان)ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری شاندێك به جیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له رادیۆكانی ده‌نگی ئسلام‌و، رادیۆی ده‌نگی كۆمه‌ڵ‌و رادیۆی ده‌نگی یه‌كگرتووی كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ریه‌ك له رادیۆی (ده‌نگی یه‌كگرتوو) كاك هه‌مزه‌و، به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی كۆمه‌ڵ كاك كه‌مال‌و، به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی ئیسلام كاك كۆچه‌ر عه‌لی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له تێكرای دانیشتنه‌كاندا وێڕای تاوتوێكردن‌و به گرنگ باسكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان رادیۆ ئایینیه‌كان، هه‌وڵی رادیۆكان له به‌ره‌ویپێشبردنی بواری رۆشنبیری ئایینی خرایه روو، دیارترینی گرفته‌كان ئاماژه‌ی پێكراو، جه‌خت له‌سه‌ر پڕۆگرامسازی جددیانه كرایه‌وه‌و، سه‌ردانی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی زانایان به‌رز نرخێنرا.