ئا : دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 31/12/2012 زانای ئاینی و كه‌سایه‌تی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان مامۆستا مه‌لا فه‌ره‌جی چهمیشۆر پاش ململانێ یه‌كی چه‌ند ساڵه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سلێمانی كۆچی دوایی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه به‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگار،
مامۆستای كۆچكردوو ناوی مامۆستا مه‌لا فه‌ره‌ج سه‌مین مارفهو له ساڵی 1934 له‌گوندی چهمیشۆری ناحیه‌ی پێباز هاتۆته دونیاوه‌و، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنیدا ده‌چێته حوجره‌و ده‌ست به‌خوێندنی ئاینی و مه‌لایه‌تی ده‌كات و عهوداڵێكی ڕاسته‌قینه‌ی زانسته شه‌رعیه‌كان ده‌بێت و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌لێك شار‌و گوند گه‌ڕاوه و بۆ خۆپێگه‌یاندنی ڕۆشتۆته خزمه‌تی چه‌ندین مامۆستای زانا‌و خاوه‌ن حوجره‌و فه‌قێ له‌وانه مامۆستا مه‌لا حوسه‌ینی مه‌سۆیی قه‌ره‌داغ و مامۆستا مه‌لا ڕه‌ئوفی حه‌یده‌ری و مامۆستا مه‌لا ڕه‌شیدی سهرقڵاو مامۆستا مه‌لا سه‌ید عبدالله ی كفری و مامۆستا مه‌لا عبدالله ی جادهكوت، سه‌ره‌نجام و پاش ته‌واوكردنی خوێندن و كامڵ بونی به‌ده‌ریای عیلم و زانین له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عبدالله ی جادهكوتدا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه‌و له ساڵی 1977 پاش به‌شداری كردنی له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجومه‌نی زانستی و ئه‌مانه‌ی عامه له شاری هه‌ولێر له‌گونده‌كه‌ی خۆیان به ئیمام داده‌مه‌زرێ چه‌ند ساڵێك له‌وێ پێشنوێژی و وتارخوێنی ده‌كات و خزمه‌تێكی دیاری ئه‌و ناوچهیهدهكات.
پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1985 ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی میری ناچار ده‌كات گونده‌كان به‌جێ بهێڵن مامۆستاش له‌وه ده‌ربازی نابێ و ناچار ده‌بێ بێته شاری كهلارو له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار به پیشه‌ی پێشنوێژی درێژه به‌خزمه‌تی مه‌لایه‌تی خۆی ده‌دات و پاش ڕاپه‌رین و دوباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌ساڵی 1993 په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌یه‌كێتی زانایانهوهو ده‌بێته ئه‌ندام له‌سنوری ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایاندا هه‌رله‌و ده‌مانه‌دا و له‌به‌ر پێویستیان مامۆستا ده‌چێته شاری كفری و له‌وێ پێشنوێژ‌و وتارخوێنی ده‌كات، پاشانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كهلارو له‌كۆتاییه‌كانی خزمهتیداو پاش بنیاتنانی مزگه‌وتی ئیمامی موسلم له قه‌زای كه‌لار ده‌بێته پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه‌و، تاكۆتایی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رێتی له‌و مزگه‌وته‌دا جێگیر ده‌بێت، پاشانیش خانه‌نشین ده‌كرێت ،
مامۆستا مه‌لا فه‌ره‌ج چهمیشۆری له‌پاڵ ئه‌ركی پێشنوێژی و وتارخوینیدا كه‌سایه‌تیه‌كی دیار‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و قسه‌خۆش و كاریگه‌ری ناوچه‌ی گه‌رمیان بوه‌و، به هه‌نگاوه جوانه‌كانی توانیویه‌تی ڕۆڵ و پێگه‌و كاریگه‌ریه‌تی خۆی وه‌دیار بخات و جێگه‌ی خۆی له دڵی موسوڵمانان و هاوڵاتیاندا بكاته‌وه .
هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه له‌یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌یدا شاندێكی فراوانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد‌و له وته‌یه‌كدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایانیان گه‌یانده خانه‌واده‌و كه‌س و كار‌و دۆست و ئازیزانی ...
هه‌زاران سڵاو له ڕۆحی پاكی مامۆستا‌و ته‌واوی زانایانی كاروانی زانست و زانیاری .