یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
شاندێكی لقی چەمچەماڵ هەردوو لقی ڕانیە و قەڵا دزە و دەڤەری بیتوێن وپشتدەر بەسەر دەكاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/01/2013 : 18:54:28
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕاتەیاندنی لقی چەمچەماڵ

سەر لە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە 31/12/2012 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كە پێك هاتبوو لە مامۆستا وەهاب عمر سەنتاوی لێپرسراوی لق و مامۆستایانی كارتێڕی لق مامۆستا تارق و مامۆستا انور زەنتەنە و مامۆستا محمد تاڵەبانی سەردانی بارەتای لقی ڕانیەیان كرد و لە لایەن مامۆستا مەلا عەبدوڵلا زەنگل لێپرسراوی لق و سەرجەم كارتێڕانی لق و چەند لێپرسراو و كارتێڕێكی ناوچەوە پێشوازیەكی تەرمیان لێ‌ كراو لە دانشتنێكدا سەرەتا لێپرسراوی لقی ڕانیە بە خێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی لق و زانایانی سنورەكەی دەربڕی بەو سەردانیە و سەرەتا زانایانی ئامادەبوو پێكەوە دوعایان كرد بۆ سەرۆك كۆماری عێراق و مامۆستا مەلا عبدالله باسی لە ڕۆڵی زانایانی سنوری رانیە كرد و تیشكی خستە سەر ترنتی یەكڕیزی و پاراستنی برایەتی نێوان زانایان كرد و هیوای خواست كە یەكێتی زانایان بتوانێت لە داهاتوودا خزمەتی زیاتری جۆر بە جۆر بە زانایان بكات ،لە بەرامبەریشدا مامۆستا وەهاب عمر سوپاسی زۆری زانایانی لقی ڕانیەی كر د و دەسخۆشی زۆری لە لێپرسراو و ستافی لقەكەیان كرد و ئامانجی سەردانەكەشی ڕوون كردەوە كە مەبەستیان زیاتر نزیك بوونەوەی سەرجەم لقەكانی یەكێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی یە و بە وردی تیشكی خستە سەرچۆنیەتی و شێوازی كاری ڕێكخراوەیی لە سنوری لقی چەمچەماڵا و باسی چەند چالاكیەكی جۆر بە جۆری كرد كە لقەكەیان لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داوە ، هەروەها سەرجەم ئامادەبووان نانی نیوەڕۆیان لە سەر خوانی لقی ڕانیە خوارد و پاشتر سەردانی ئەم چەند شوێن و كەسایەتیانەشیان كرد :

1.       بەڕێز كاك عدنانی حەمەی مینا لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی وە پیرۆز بایی لێ‌ كردنی بە مەبەستی دەست بە كاربوونی لەمەڵبەندی ڕانیە .

2.       كاك ئاكۆی عەباس ئاغا سەرۆك عەشیرەتی بلباس .

3.       مامۆستا سەید مەحمودی لۆتەری كە یەكێكە لە كەسایەتیە كۆمەڵایەتی و ئایینیە دیارەكانی سنورەكە .

4.       مامۆستا مەلا عبدالله ی ژاراوە .

5.       مامۆستا مەلا محمدی خانەقا لە قەلا دزە .

6.       مامۆستا مەلا عەلی ئاوە ژێ‌ بەرپرسی لیژنەی فەتوای قەڵا دزە .

7.       سەردانی لقی قەڵا دزە كراو لە لایەن لێپرسراو و كارتێڕانی لقەوە پێشوازی تەرم لە شاندەكەی چەمچەماڵا كراو چەندین خاڵی تایبەت بە

   زانایان تاو توێ‌ كراو بۆ خوانی ئێوارەش میوانی لێپرسراوی لقی قەڵا دزەی یەكێتی زانایان بوون .

 

ناوی زانایانی ئامادەبووی ئەم سەفەرە لە هەر سێ‌ لقی چەمچەماڵا و ڕانیە و قەڵادزە.

 

1.       مامۆستا عبدالله وەسمان ئادەم – لێپرسراوی لقی ڕانیە

2.       مامۆستا شێخ مصتفی - جێتری لێپرسراوی لقی ڕانیە

3.       مامۆستا حسن كانی تویی – سەرپەرشتیاری فەتوای لقی ڕانیە

4.       مامۆستا عمر بیلالی - كارتێڕی لقی ڕانیە

5.       مامۆستا عوسمان سور - كارتێڕی لقی ڕانیە

6.       مامۆستا سید عبداللە - كارتێڕی لقی ڕانیە

7.       مامۆستا عبدالرحمان - كارتێڕی لقی ڕانیە

8.       مامۆستا ابراهیم - كارتێڕی لقی ڕانیە

9.       مامۆستا سید سامان– لێپرسراوی ناوچەی چوار قورنە

10.     مامۆستا علی – ئەندام ناوچەی سەركەپكان

11.     مامۆستا سەید مەحمود لۆتەری

12.     مامۆستا ڕەسول شیوە ڕەزی

13.     مامۆستا مەلا ئەحمەد لێپرسراوی لقی قەڵادزێ‌

14.     مامۆستا مەلا محەمەدی خانەقا

15.     مامۆستا شێخە – ئەندام ناوچەی ڕانیە