ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/1/2013 كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا مه‌لا محمد وه‌رتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و، مامۆستا شێخ عبدالباسگ بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، پێشوازیكرا له شاندێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا محمد فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و، مامۆستا هیوا میرزا صابر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، مامۆستا عمر اسماعیل ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و، كاك ماجد محمدامین كارگێڕی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كان.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی میوان كرا، دواتر به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو، تیایدا وێڕای باسكردنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و ناوچه‌كه، تیشكی خسته سه‌ر خۆپێشاندانی سوننه‌كانی عێراق‌و سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی مالیكی‌و، گرنگی پشتیوانی‌و یه‌كده‌نگی زانایانی ئایینی كوردستان له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی عه‌ره‌به سوننه‌كان خسته‌ڕوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، جه‌ختی له‌سه‌ر شكۆ‌و گه‌وره‌یی یه‌كێتی زانایان‌و زانایانی ئایینی به‌گشتی كرده‌وه‌و، ته‌واوی ئاماده‌یی‌و پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی خۆی دوپاتكرده‌وه‌و، گوتی گه: له كاتی دامه‌زراندن یه‌كێتی زانایان به خۆشحاڵیه‌وه من یه‌كه‌م كارگێڕی ئه‌و رێكخراوه بووم.
دواتر ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌چوونی خوله پێشكه‌وتووه‌كانی زانایان كرد، به مه‌به‌ستی بره‌ودانی زیاتر به توانست‌و كرانه‌وه‌ی زانایانی ئایینی كوردستان، سوودمه‌ندبوونیان به به‌شداربوونیان له‌و خولانه له‌میسرو توركیا‌و ئێران.
پاشان به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لایه‌ن خۆیه‌وه دوباره به‌خێرهاتنی شاندی باڵای یه‌كگرتووی كرد‌و، له وته‌یه‌كدا باسی له كرانه‌وه‌ی زیاتری یه‌كێتی زانایان كرد، به‌تایبه‌ت له دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌می رێكخراوه‌كه‌و، زیاتر گوتی: هه‌ولًمانداوه وه‌ك چه‌ترێك بوبێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی كوردستان به جیاوازی بیر‌و بۆچوونه‌كان.
دواتر به‌ڕێزیان په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك پارتێكی گه‌وره‌ی ئیسلامی‌و، یه‌كێتی زانایانی به گرنگ و پێویست‌و به‌رز نرخاند‌و، هیوای به‌رده‌وامی خواست‌و، هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی له‌مه‌ڕ مه‌ترسی‌و پێشهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا تێكڕای پارت‌و لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌رز پێناسه‌كرد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای گله‌یی له بێ هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی سوننه له كاتی دروستبوونی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی دیجله، پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ خۆپێشاندانه‌كانی عه‌ره‌به سوننه‌كان له دژی مالیكی نیشاندا‌و، جه‌ختی له گرنگی یه‌كده‌نگی زانایان كرده‌وه به تایبه‌ت له باسه گرنگ‌و چاره‌نووس سازه‌كان.
ئه‌مه‌و چه‌ندین بابه‌ت‌و باسی تر تاوتوێكران، كه گرنگترینیان رێكخستنی فه‌توا‌و، وه‌سه‌تیه‌ت‌و میانڕه‌وی نواندن بوو، بۆ رایی كردنی كاروباری شه‌رعی موسڵمانانی كوردستان.