رۆژی چوارشه‌ممه 16/1/2013 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به ئاماده‌بوونی مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، سه‌رجه‌م به‌رپرسی لقه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌كه، دوای وته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، دوایین پێشهات‌و گۆڕانكاریه‌كان كوردستان‌و ناوچه‌كه باسی لێوه‌كرا، پاشان باس له كاری رێكخراوه‌یی زانایان‌و گرنگترین كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان لقه‌كان كرایه‌وه، به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری زانایان‌و، ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كاری‌و چۆنیه‌تی پێشوازیكردن له مانگی پیرۆزی مه‌ولود كرا، كاركردنی زانایانی ئایینی بۆ به‌رز راگردنی ئه‌م یاده، به هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م لق‌و ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌رز نرخێنراو، بڕیاردرا كه له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی یه‌كێتی زانایان 50 ئاهه‌نگی مه‌ولود به‌ڕێوه‌بچێت.
له كۆتاییشدا زانایانی به‌شداربوو، نزای شیفای به‌خێریان بۆ مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندن‌و وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان خواست‌و، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كۆبوونه‌وه هات.
شایانی باسه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یه‌كێتی زانایان گۆڤاری (په‌یامی زانایان)ی وه‌ك ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت به یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌ركردووه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش لافیته‌و پۆسته‌رات‌و دروشمی ئه‌و یاده‌و تایبه‌ت به مه‌لوودى به چاپ گه‌یاندووه.