رۆژی پێنجشه‌ممه 17/1/2012 به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی 14 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ته‌لایتی (كوردستان تیڤی)، به یاوه‌ری شاندێكی باڵای ئه‌وقاف، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی نووسینگه‌ی هه‌ولێری سه‌ته‌لایتی (كوردستان تیڤی) یان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ته‌لایتی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی نیو كاتژمێری خایاند، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی كردن به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 14 ساڵا به‌سه‌ر دامه‌زراندنی سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی، باسی له هه‌وڵی زیاتری كه‌ناڵی ناوبراو كرد له گرنگیدان به بۆنه‌و یاده تایبه‌تیه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵا یه‌كێتی زانایان‌و، به‌رزنرخاندنی یادی مه‌ولود له رۆژانی داهاتوو به تایبه‌تی باسی لێوه‌كرا.
شایه‌نی باسه: شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێكهاتبو له به‌ڕێزان سه‌لام كه‌ریم راوێژكاری وه‌زاره‌ت‌و، شێخ قاسم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر‌و، سه‌ید كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه به جیا، به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا مصگفی محمد كارگێری لق‌و، مامۆستا مه‌لا محمد صباح روستایی ئه‌ندامی لق، به هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی نووسینگه‌ی كوردستان تی ڤی یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رێز كاروان ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كوردستان تی ڤی به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان هیوای خواست له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به هه‌موو تاكێكی كوردستان‌و، به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان .