به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی به‌خێری مه‌ولوودو 12ی ره‌بیعولئه‌وله‌وه، یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی موسڵمانان ده‌كات‌و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی، ته‌ئكیدی له‌وه كردۆته‌وه، كه پێویسته موسڵمانان به پابه‌ندی‌و رێز‌و خۆشه‌ویستی نواندن بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌و یاده به‌رز رابگڕن‌و، له‌هه‌مان كات جه‌خت له یه‌ك هه‌ڵوێستی‌و یه‌ك ریزی نێو ماڵی كورد‌و پاراستنی كیان‌و قوڵتر كردنه‌وه‌ی برایه‌تی‌و ته‌بایی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه: بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَه‌ً لِلْعَاڵمِينَ
موسڵمانی خۆشه‌ویست
جه‌ماوه‌ری كوردستان
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌ناخه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین‌و، رێز‌و وه‌فاو خۆشه‌ویستی‌و ئه‌مه‌كداریش بۆ سه‌روه‌رمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بایه‌خ‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه بتوانین ئه‌و یاده بكه‌ینه وێستگه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه‌و زیاتر پابه‌ندبوونمان به سووننه‌ت‌و رێباز‌و ره‌وشتی به‌رزی پێغه‌مبه‌رو زیندووتر كردنه‌وه‌ی رۆحی ئاینداری‌و په‌یامی ئاشته‌وایی‌و یه‌كڕیزی‌و دڵسۆزی نواندن به‌رامبه‌ر ئیسلام‌و موسڵمانان، هه‌ر وه‌ك ئه‌ركی هه‌مووانه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده، هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و هاوكاری‌و یه‌كتر قه‌بوڵ كردن‌و رێزگرتنی یه‌كتر بده‌ن.
ئێمه له قوناغێك داین پێویستمان به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌زموون‌و مێژووی سه‌روه‌رمان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌به‌ها باڵاكان‌و كاره مرۆییه گرنگه‌كان دانه‌بڕێین‌و، په‌ره به پێشكه‌وتن‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بده‌ین.
هه‌روه‌ك داواكارین له مامۆستایانی ئایینی وه‌ك هه‌میشه، بایه‌خی جددی تر به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ن، تا نه‌وه‌كانمان زیاتر شاره‌زای لێهاتوویی‌و په‌یامه گرنگه‌كانی ئه‌و پێشه‌وایه بن، كه بووه مایه‌ی خێر بۆ تێكڕای مرۆڤایه‌تی‌و په‌یامه‌كانیشی بوونه نورێكی دره‌وشاوه به‌ڕووی گه‌لانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی پتری یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك هه‌ڵوێستی‌و یه‌ك ئیراده‌یی بتوانین به‌ره‌نگاری هه‌ر ئه‌گه‌رێك بینه‌وه، كه رووبه‌ڕووی كوردستانی ئازیزمان ده‌بێته‌وه.
جارێكی تر ئه‌و یاده به‌رز راده‌گرین‌و پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌ین‌و، ئومیده‌وارین خوای گه‌وره ئه‌م یاده بكاته مایه‌ی خێر بۆ گشت لایه‌ك به گشتی‌و كوردستانی ئێمه به تایبه‌تی.مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20/1/2013