رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 22/1/2013 له شارى سۆران و به بۆنه‌ى ساڵيادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) سه‌نته‌رى زانايان بۆ چالاكى ئايينى شه‌شه‌مين فيستڤاڵى يادى مولودى ساز كرد
سه‌ره‌تاى فيستيڤاڵه‌كه وه‌يسى سه‌عيد وه‌يسى به‌رپرسى سه‌نته‌ر وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد‌و تێيدا تيشكى خسته سه‌ر گرنگى ئه‌نجامدانى فيستيڤاڵه‌كه و گه‌وره‌يى يادكردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت
پاشان له وته‌يه‌كدا به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عيد گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان تيشكى خسته سه‌ر چه‌ند لايه‌نێكى ژيانى پێغه‌مبه‌رو گرنگى ئه‌و ياده‌وه‌ريه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و كاريگه‌ريه‌كانى به‌سه‌ر تاكه‌وه، هه‌وره‌ها باسى له‌وه كرد كه گرنگه هه‌موو ئه‌و ئاهه‌نگانه ببنه هانده‌رێك بۆ پابه‌ندى نواندنى پترو وه‌رگرتنى ئه‌زموونێكى هاوچه‌رخانه، بۆ زياتر به‌ره‌و پێشه‌وه بردنى هه‌ردوو هه‌ستى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى. له به‌شێكى قسه‌كانى قسه‌كانى ئه‌وه‌شى راگه‌ياند: كه گه‌لى كورد هه‌ميشه رێزى له هه‌موو بۆنه ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان گرتووه و يادى مه‌ولوديش له سۆنگه‌ى دڵسۆزى و خۆشه‌ويستى خه‌ڵكه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) دێت.
گوتيشى: خۆشبه‌ختانه ده‌ڤه‌رى سۆران نمونه‌يه‌كى جوانى داهێنان و يادكردنه‌وه‌ى مه‌ولوودى پيشان داوه، كه ساڵانه له فيستيڤاڵى له‌و شێوه و به بڕگه و بابه‌تى گرنگ خزمه‌تى ئه‌و بۆنه گه‌وره‌يه ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها له وته‌يه‌كدا كرمانج عزت قايمقامى سۆران وێڕاى ده‌ستخۆشىء پيرۆزبايىكردنى له ئاماده‌بووان كورته‌يه‌كى له په‌يوه‌ندى كه‌لى كوردء ياده‌ء بۆنه ئايينه‌كان كرد‌و هيواشى خواست ئه‌و جۆره چالاكى و داهێنانه بۆ خزمه‌تى كيان و نه‌ته‌وه درێژه‌يان هه‌بێت.جێى ئاماژه پێدانه هه‌ر له‌رۆژى يه‌كه‌مى فيستيڤاڵه‌كه پێشه‌نگايه‌كى وێنه‌يى تايبه‌ت به ئاسه‌واره پيرۆزه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) كرايه‌وه و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك شاعيرى لاوى ئه‌و ده‌ڤه‌ره له كۆڕێكى شيعريدا تێكستى جوانيان له‌باره‌ى گه‌وره‌يى و خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له سه‌ر بێت) پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.هه‌روه‌ها له رۆژى دووه‌مى فيستيڤاڵه‌كه به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حزبى و حكومى و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له مامۆستايانى ئايينى و كه‌سايه‌تى و جه‌ماوه‌رێكى يه‌كجار زۆرى ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌رنامه‌كانى فيستيڤاڵ له هۆڵى گه‌وره‌ى شارى سۆران به‌ڕێوه به‌رێوه چوو
له‌سه‌ره‌تاشه‌وه وه‌يسى سه‌عيد وه‌يسى شه‌رپه‌رشتيارى فيستيڤاڵ وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد‌و وێڕاى پيرۆزبايى و به‌خێرهێنانى ميوانان باسى له رۆڵ و گرنگى يادى مه‌ولود كرد.پاشان به‌رێز شێخ عه‌بدولباسيت باليسانى به‌ناوى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێـتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد‌و تێيدا وێڕاى ده‌ستخۆشى و پيرۆزبايى، ته‌ئكيدى له گه‌وره‌يىء پيرۆزى مانگى مه‌لوودو ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌ر كرده‌وه و به باشيشى زانى ئه‌و جۆره ئاهه‌نگ و مه‌ولوودانه هه‌ر بمێنن و بكرێن.پاشان رابه‌ر صالح وه‌ك قايمقامى سۆران به وه‌كاله‌ت وتارێكى خوێنده‌وه و باسى رۆڵى كورد‌و بايه‌خى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌و يادو بۆنانه به‌رز نرخاند
ئينجا به‌ئامێرى داتاشۆ پێشنگاێكى وێنه‌يى تايبه‌ت به‌ئاسه‌وارى پێغه‌مبه‌ر نمايش كرا.شايانى باسه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه شێوازى يادكردنه‌وه‌ى رۆژى مولود به‌ساز كردنى فيستڤاڵ و چه‌ندين چالاكي و ده‌ركردنى بڵاوكراوه‌و به‌چاپگه‌ياندنى ناميلكه‌ى شعري و چه‌ندين بڕگه‌ى جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت.