رۆژى 19/1/2013 شاندێكى لق كه پێك هاتبوو له م. غازى به‌رپرس لقء م. عبدالرحيم و م. صديق به‌رپرسى فتوا ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌يه‌كى به‌رفراوانى ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه بوون بۆ مامۆستايانى ناوچه‌كه له مزگه‌وتى پاشا كه ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه سازى دابوو دواى خوێندنى چه‌ند ئايه‌تێك له قورئانى پيرۆز پاشان به‌رپرسى ناوچه به خێرهاتنى ئاماده‌بوانى كرد‌و مه‌به‌ستى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ڕونكرده‌وه، كه بۆ يه‌كبينينء ئاگادار بوون له كار‌و چالاكى ناوچه‌و پرسى زانايان بووه. پاشان به‌ڕێز م. غازى به‌رپرسى لق دواى به خێر هێنانى ئاماده‌بوان پيرۆزبايى مانگى مه‌لودو به‌رز ڕاگرتنى ئه‌و ياده‌ى كرد وه سڵاو و ڕێزى م.عبدالله و مه‌كته‌بى ته‌نفيزى گه‌ياند به ئاماده بووان وه باسى له هه‌وڵ و كۆششى زانايان كرد بۆ باشتر كردنى ڕه‌وشى زانايان له ده‌رماڵه‌و ئه‌و گرفتانه‌ى ئاسته‌نگه بۆ كارى مامۆستايان وه داواى له ئاماده بووانيش كرد ڕاوسه‌رنجى خۆيان بخه‌نه ڕوو هه‌ر له‌و دانيشتنه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى كوردۆنيا بۆ ڕاهێنانى كه‌سيء په‌ره‌پێدانى توانا مرۆييه‌كان ڕێككه‌وتن كه دوو خول بكه‌نه‌وه بۆيان سه‌ره‌تا له هه‌ڵه‌بجه وه پاشان له سيد صادق بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستايانمان شاره‌زاى ئه‌م بواره‌ش بن. |