یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
گه‌رمیان: یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌رز راگیرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/01/2013 : 11:04:19
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین_ گه‌رمیان: سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 24/1/2012 به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئازیز درودی خوای له‌سه‌ربێت له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار به‌سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان و لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌به‌شداری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و ڕێكخراوه‌یی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تی و جه‌ماوه‌رێكی زۆری موسوڵمانی ناوچه‌كه‌ ئاهه‌نگێكی شایسته‌و شكۆدار به‌ڕێوه‌ چوو

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌  به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، دواتر شێخ عبدالله ئه‌نوه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت وتارێكی پێشكه‌ش كردو به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی پێكهاته‌و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری كرد به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی ره‌سول الله وه‌

پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا موسته‌فا حوسه‌ین به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان به‌ نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ وته‌یه‌كدا ئه‌ویاده‌ی پیرۆز كرد له‌ موسوڵمانان و میوانان و ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه‌و تیشكی خسته‌ سه‌ر نیعمه‌تی ناردنی پێغه‌مبه‌رمان و هیوای خواست ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ میلله‌ت و خاك و نیشتمانمان و ئه‌وه‌ی بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م یاده‌ بكه‌ینه‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ زیاتر بته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و پاراستنی ئه‌زمون و ئاسایشی وڵاتمان

هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف ئاماژه‌ی به‌سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرد كه‌ وه‌كو ئه‌ركێك گرنگی و بایه‌خی ته‌واو به‌ به‌رزڕاگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد ئه‌لموسته‌فا ده‌دات.دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ووتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ و تیایدا به‌ناوی لقه‌كه‌یه‌وه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كردو زیندوڕاگرتنی ئه‌ویاده‌ی به‌ئه‌ركی هه‌ر تاكێك زانی و داوای له‌موسوڵمانان كرد به‌په‌رۆشه‌وه‌ گرنگی به‌و یاده‌ بده‌ن و هه‌روه‌كو سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ هاوكارو یارمه‌تیده‌ریان بوون بۆ سازدانی ئه‌و ئاهه‌نگه‌و پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی زانایان و لقه‌كه‌ی گه‌یانده‌ ئاماده‌بوان

پاشان و هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا مامۆستا مه‌لا هادی صالح به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌ قصیده‌یه‌ك به‌شداری كردو جۆش و خرۆشی زیاتری به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ دا. دواتریش مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد پێش نوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی به‌رده‌سور له‌ كه‌لار وتارێكی ئاینی به‌پێزی پێشكه‌ش كردو داوای كرد كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگری ئاكارو ڕه‌فتاری پێغه‌مبه‌ر بین و بیكه‌ینه‌ سه‌رمه‌شقی ژیانمان و ئه‌م یاده‌ بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆدا چونه‌وه‌و زیاتر ناسینی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌ و به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین پارچه‌ قصیده‌ی شیرین كۆتایی به‌ ئاهه‌نگه‌ هات. 

شایانی باسه‌ له‌و ئاهه‌نگه‌دا بروسكه‌ی پیرۆزبایی هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی 11 ی ڕێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی 22 ی پارتی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی گه‌رمیانی حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان و لێژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌لاری پارتی دیموكراتی كوردستان خوێنرایه‌وه‌.