رۆژی سێشەمە (12/2/2013) مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانو بە یاوەری مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان بەشداری پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ نورەدین موفتیان كرد لە شاری هەڵەبجە.
سەرۆكی یەكێتی زانایان لە لێداونێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: مامۆستای خوالێخۆشبوو كەسایەتییەكی دیارو مامۆستایەكی بەرزی دەڤەری شارەزوورو هەڵەبجە بوو، بۆیە بە رۆییشتنی ئەو كەلێنێك دروست بوو، بەڵام ئەوە قەدەری خوایە هەموومان پێی رازین، ئەوەی دڵیشمان پێی خۆشە شوێنی مامۆستا چۆڵ نەبووە، هەر لە خانەوادەكەی خۆی چەندین مامۆستای رێزدار هەلكەوتوون، دڵنیاین هەر یەك لەوانە هەوڵی شوێِنگرتنەوەی مامۆستا دەدات، لە خزمەتكردن بە دینو وڵاتو نیشتیمانو پێڕەوانی عیلمو عیرفان.
شایانی باسە هەر یەك لە شێخ عەبدولباسیت بالیسانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزیو مەلا دڵشاد گەڵاڵی پەیوەندییەكانی مەكتەبی تەنفیزی زانایان یاوەریان بوون.
ههروهها ههر یهك له بهرپرسو كارگێرو ئهندامانی لقی سلێمانیو شارهزووری یهكێتی زانایان یاوهری سهرۆكی یهكێتی زانایان بوون له پرسهكهدا.