شاندێكی مه‌كته‌بی ده‌عوه‌و ئیرشادی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد
به گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن به‌رێزان ماموستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ماموستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ كرا
له دیدارێكی دۆستانه‌دا، سه‌ره‌تا به‌رێز ماموستا عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێیان كراوه‌و دوای ئه‌وه وتی ئامانج له‌م سه‌ردانه‌مان زیاتر له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی زانایان‌و یه‌ك ده‌نگی زانایانه‌و ئومێده‌وارین كه‌زانایانی كوردستان یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك ڕا بن له‌سه‌ر پرسه ئایینیه‌كان
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه نیگه‌رانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كاندا ماموستایانی ئاینی رووبه‌روی یه‌كتر ببنه‌وه‌و ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن. دواتر به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان‌و خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه، باسی له‌وه كرد، كه زانایانی ئاینی له‌دێرین زه‌مانه‌وه ڕۆڵی به‌رچاوی دیاریان هه‌بووه له‌خزمه‌ت كردنی هزری ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری
گوتیشی: پێویسته ئێمه شانازی به‌گه‌وره زانایان كوردستانه‌وه بكه‌ین‌و بیان كه‌ین به پێشه‌نگی خۆمان‌و ناكرێ ئێمه شانازی به بێگانه‌كانه‌وه بكه‌ین زانایانی خۆشمان وه‌لابنێین، جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌ك رێزی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ئاینی كرده‌وه
جێی ئاماژه‌یه شاندی میوان پێكهاتبوو له‌به‌رێزان ته‌یب رانیه‌یی به‌رپرسی به‌شی فه‌توا‌و حسن كانی تووه‌یی به‌رپرسی لق‌و مامۆستا عبدالله خورماڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب‌و عوسمان هه‌ڵه‌جه‌یی به‌رپرسی مه‌كته‌ب‌و مامۆستا عبدالرحمن به‌رپرسی لقی هه‌ولێری مه‌كته‌بی زانایان‌و مامۆستا مسته‌فا ئه‌ندامی لق‌و مامۆستا سید حسن رانیه‌یی‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب‌و مامۆستا محمد دێره‌كونی به‌رپرسی ناوچه