راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌كردنه‌وه‌ی لقی 26 ی گولانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، پێش نیوه‌رۆی 13/2/2013شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و گاركێڕو ئه‌ندامانی لق وناوچه‌كانی سۆران وچۆمانی یه‌كێتی زانایان، به‌یاوه‌ری مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی لقی 26 ی گوڵانیان كرد له‌قه‌زای چۆمان وله‌لایه‌ن به‌رێز عبدالرحمن مه‌لا رسول به‌رپرسی لق به‌گه‌رمی پێشوازیكران.
ئه‌مه‌و له‌دیدارێكدا كه سه‌رجه‌م كارگێر‌و ئه‌ندانی لقی 26 ی پارتی ئاماده‌ی بوون، باس له رۆڵی زانایانی ئاینی به‌گشتی وناوچه‌كه به‌تایبه‌ت وكاریگه‌ریان له‌مه‌ڕ خزمه‌تكردنی بواری ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی وقوڵكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانی له‌ناوچه‌كه‌و پاڵپشتی شۆرشه‌كان وبزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی كوردستان و بزاڤی رۆشنبیری له‌ناوچه‌كه به‌بایه‌خه‌وه له‌به‌رچاوگیراو، دوپاتی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاریه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ردوولاكرایه‌وه كه‌خزمه‌ت به هاوڵاتیانی كوردستان وناوچه‌كه ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌مان شاندی لقه‌كه‌مان تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ژیان وگوزه‌رانی مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری بۆخزمه‌تی مامۆستایانی سنوره‌كه جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه، هه‌روه‌ك به‌رێز مه‌لا یوسف احمد تێبینه‌ری ئه‌وقافی سنوره‌كه ئاماده‌ی بۆ هه‌موو هاوكاری وهه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌ربری له‌پێناو خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئاینی و شوێنه ئاینیه‌كانی ناوچه‌كه .