راگه‌یاندنی لق:
له به‌رواری (11/2/2013)له گه‌ڕه‌کی رزگاری ناحیه‌ی سه‌رکه‌پکان شاندێکی لق به‌شژاری کرد له کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی رزگاری، که به هاوکاری خێرخوازان و به‌ڕێز (د.به‌رهه‌م) بنیات نراوه، ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه به‌ڕێز مامۆستا (عبدالله)به‌رپرسی لق مزگه‌وته‌که‌ی کرده‌وه‌و به‌چه‌ند وته‌یه‌ک له‌جیاتی ئه‌وقاف به‌شداری ئاهه‌نگه‌که‌ی کرد، دواتر وته‌ی یه‌کێتی زانایان به‌رێز(م.حسن)ی کانی توویی پێشکه‌شی کرد.
شایانی باسه له‌م مه‌راسیمه خه‌ڵکێکی زۆری ده‌ڤه‌ره‌که وێڕای ده‌زگای حزبی و حکومی به‌شداربوون و به‌خۆشیه‌وه کۆتایی به مه‌ڕاسیمه‌که هات.
له لایه‌كی تره‌وه شاندێكی باڵای لق له‌به‌رواری{11/2/2013}کاتژمێر {7}ئێواره له‌کتێبخانه‌ی گشتی ڕانیه له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ {5/3/1991}که‌یادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی گه‌له‌که‌مان به‌شداری كرد‌و، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێکهێنرا بۆ به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کان‌و، بڕیاروایه تا رۆژی (5/3)ئه‌م کۆبونه‌وانه به‌رده‌وامبن.