راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین له‌ره‌وشی ته‌ندروستی به‌رێزیان شاندێكی لقی سۆران كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مامۆستا مه‌لا خدر خه‌لیفانی كارگێڕانی لق به‌یاوه‌ری به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (كامل حاجی عه‌لی) وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی و (مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌رگوانی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد، كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه باری ته‌ندروستیان تێكچووه، ئه‌مه‌و شانده‌كه هیوای چاكبونه‌وه‌و ته‌ندروستی باش وساغ وسه‌لامه‌تیان بۆهه‌ردوو به‌رێزان خواست‌و، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سوپاسی خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه ده‌ربری.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌مان شاند به‌شداری پرسه‌ی( شێخ نورالدین موفتی) یانكرد له مزگه‌وتی به‌هه‌شتی شاری هه‌ولێرو له‌نزیكه‌وه پرسه‌و هاوخه‌می خۆیان ولقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانیان به‌كه‌س وكارو بنه‌ماله‌ی خوالێخۆشبوو گه‌یاند.