لێدوانەكانی پاپای ڤاتیكان و فاكتەرو پاساوەكانی وازنامەو دەست لە كاركێشانەوەی ،زۆرێك لەچاودیرانی خستە شۆك و بەگومانەوە بۆی دەڕوانن و پێیان وایە پاساوەكان مایەی بڕوا پێكردن نین و لەمێژووی كەنیسەدا و600 ساڵ لەمەو بەر پاپا شیلستینوی پێنجەم وازنامەی پێشكەشكردووە و بەس .
ڕاو بۆچونی جیاواز و دژە یەك لەمەڕئەم هەنگاوە ناوازەو كەم وێنەیە ی پاپا بندكتی شانزەیەم زۆرن، لەگەڵ ئەوەی فاكتەرەكان و هەلو مەرجە كانی ئەو كاتی پاپا شیلستینوی پێنجەم و ڕەوشی ئەمڕۆ زۆرجیاوازن، هەرچەندە ڕۆژئاوا بەگشتی و جیهانی كاسولیكەكان بەتایبەتی دەست لەكار كێشانەوەی پاپای ڤاتیكان لە لوتكەی پاپایەتیدا بەبڕیارێكی ڕیزپەڕی و ئازایانە ستایش و وەسف كرد ، چونكە لە هەناویدا هەست بە بەرپرسیارێتیەكی گەورەی تێدایە بۆ سەرۆكی كەنیسەی كاسولیكی .
ئەم بڕیارە ناكاو كت و پڕەی پاپا لەدانیشتنێكی نائاسایی كەرادیلەكاندا هات ، كە لە پەراوێزی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پاپەویدا ڕایگەیاند،پاساویشی ئەوەبوو كە تەمەن و تەندروستی چیتر گونجاو شیاونین بۆ پێشەوایەتی و ڕەهبەری كەنیسە .
پاپا وتی : (( ویژدانی خۆمم لەبەردەم خوادا پشكنی و ئاسوودەكرد ،كە هێز و بە ساڵداچونم گونجاونین بۆئەنجامدانی پێگەو پلەی وەزارەتی بوتروسیەت ، هەروەها جیهانی ئەمرۆ بەگۆڕانكاری خێرادا دەڕوات و كۆمەڵ مەسەلەو دۆزێكیش دەیبزوێنێت زۆر گرنگی هەیە لەسەر ژیانی ئیمانیمان ، لەبەر ئەوە دەست هەڵدەگرم لە پلەی ئەسقفی ڕۆما.
كاریگەری سكانداڵەكان : ((دانییلی مینوتسی)) مامۆستای مێژووخوێندنی باڵا لە زانكۆی شاری پیزای ئیتالی لە لێدوانێكی تایبەت بۆ سایتی ((جەزیرەنت )) وتی : لە وانەیە زۆری گرفتەكان بو بێتە هۆی وازنامە پێشكەش كردنی پاپا، لەم میانەدا مینوتسی ئاماژە بەوە دەكات كە سكانداڵەكانی گەندەڵی و دەست درێژی یە سكسیەكان و ململانێ لەسەر دەسەڵات و ناكۆكی یەكان لەمەڕ عەقیدە و ئیمان ئەركی سەرشانی پاپای زۆرقورس كردبوو بەئەندازەیەك توانای كاگیڕی و فەرمانڕەوایی نەمابوو كەبەهەمان میتودی پێشوو پیادەی دەكرد .
بەڵام گرفتی حەقیقی كە مینوتسی ڕونی كردەوە ئەوەیە كەنیسە ناتوانێت لە گەڵ ئەم چاخە و لەگەڵ مۆدێرنەدا هەنگاو هەڵگرێت (( لە ساڵی 2005 وە كە پاپا پلەی پاپایەتی وەرگرت كەنیسەزیاتر بەرەوداخران چوو ، بەتایبەت ئەوگریمانەیەی پێ ی وایە حەقیقەتێكی ئیكسكەلسیفیان پێ یە و و بۆ هەموو زەمان و مەكانێك وەك ستاندارێكی جیهانی دەشێت((.
مینوتسی زیاتردەلێت : ئەم گریمانەیە لە كەنیسەی ڕۆمادا ڕ ێگر ی زۆری بەدوادا هات ،كە سورن وجەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی پرەنسیپەكان و بەها كاسولیكی یەكان قابیلی گفتو گۆو پەیڤین كردن نین و دەبێت بەیەكسانی بەسەرتەواوی سیاسەتەكاندا پراكتیزە بكرێت .، ئەمەش بەڵگەیەلەسەر ئەوەی كەنیسە داخراوە بەڕوی جیهان و بەڕوی دیالوك لەگەڵ ئاینەكانی تردا .
قوربانی دژەیەكەكان: لەخوێندنەوەی دووەمدا بۆ وازنامەكەی پاپا ، (( ماركۆ ڤینتورا )) مامۆستای یاساو ئاین لە زانكۆی لیوڤن لە بەلژیكا وا دەبینێت كە : پاساوی پاپا بۆ وازنامەكەی فاكتەری تەندروستی بووە (( بەڵام كێشە و گرفتی حەقیقی بریتی یەلەململانێ لەپێناو دین و لەجیهانێكی عەلمانی دا كە خێرا دەگۆڕێت و پاپا قوربانی یەكە وەك قوربانی یەكانی تری سەركردەئاینی یەكان ، قوربانی دەستی گۆڕانكاری یە خێراكان و ئەو فیكرەیە كە عەلمانیەت دژو پێچەوانەی ئاینە )).
ڤینتورا زیاتر بە ((جەزیرەنت )) دەلێت : كە پاپا تواناكانی لە لاهوت و دەسەڵاتدا چڕكردبویەوە هەر لە مەجمەعی ڤاتیكانی دووەمەوە مەودایەكی نەهێشتەوە بۆ ئافراندن وداهێنانی نوێ ، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەكەنیسەدا بكرێت و تەركیزی چڕكردبویەوە لەسەر كەسی كەهەنەكان ، ئافرەتی لەكەهەنوت بێ بەش كردو نێر سالاری و هەرەمیەتی كەنیسەی چەسپاند ، بەڵام واز نامەكەی ئەوەی سەلماند كە چیدی ناتوانیت لە سەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت كە دژ و پێچەوانەی ئەم سەردەم و چاخە مۆدێرنەیە.
سەبارەت بە پاپای ئایندە ڤینتورا پێشبینی دەكات لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە بهێنرێت و دانرێت ، چونكە ئەمریكا بووەتە لانكەی خەڵكان و شوێنكەوتوانی توندڕەوەی مەزهەبی كاسولیكی و ڕێژەیان زیاد دەكات ، هەروەها مەترسی خۆی نەشاردەوە لە مەڕ كاریگەریەكانی پاپای دەست لە كار كێشاوە لەسەر پاپای هەڵبژێردراوی ئایندە ، چونكە لەم حاڵەتەدا دەبنە دوو پاپا و بندكت ی شانزە نەمردووە .
بەلێكدانەوەی ((مینوتسی)) ئەوە وابەستەیە بە كەرادلەكانەوە كە پاپای نوێ هەڵدەبژێرن ، ئایا پاپایەك هەڵدەبژێرن لەسەر میتودی پاپای دەست لە كاركێشاوە بڕوات یاخود دەرك بە و ڕاستی یە دەكەن كە سیاسەتەكانی پاپای پێشوو لاوازی تێدا بەدی دەكرا. دواجار دەبێت پاپایەك هەڵبژێرن توانای گۆڕانكاری و نوێكردنەوەی هەبێت .
ئامادهكردنی : یاسین رسوڵ عوسمان
سەرچاوە/ الجزیرە نت / غادە عبیس ــــ روما
لە (كوردیو) وەرگیراوە.