یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
لقی سۆرانی یەكێتی زانایان وئەوقافی سۆران بەیەكەوە سەردانی مەزاری بارزان دەكەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/03/2013 : 15:48:32
قه‌باره‌ی فۆنت

 

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی دەربرینی وەفاوخوێندنی سورەتی فاتیحە لەیادی34 مین سالوەگەری كۆچی دوای سەركردەی گەورەی گەلەكەمان مەلامستەفابارزانی، سەرلەبەیانی 28/2/2013 پێنچ شەممە لقی سۆرانی یەكێتی زانایانی ئاینی وبەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەسەرجەم تێبینەرایەتیەكانیەوە،سەردانی مەزارگەی بارزان یان كردلەدەڤەری بارزان.

 

ئەمەو بەگەیشتنیان بۆ دەڤەری بارزان ،لەلایەن بەرێزشێخ خەبات شێخ عبدالله بارزانی نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاك مسعودبارزانی لەناوچەكە بەگەرمی پێشوازی كران ،دوابەدوای خوێندنی چەندئایەتێك لەقورئانی پیرۆزو خوێندنی سورەتی فاتیحە بۆگیانی هەردووسەركردەی خوالێخۆشبوومەلامستەفابارزانی وكاك ادریس بارزانی.

 

بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەوبۆنەوە وتەیەكی پێشكەشكرد،كەتیایداباسی لەرۆلی سەركردەو كەسایەتی مەلامستەفابارزانی لەمەڕ سەركردایەتی كردنی گەورەترین شۆرشی كوردی وقوربانی دانی لەپێناو وەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەی كردو، تێكۆشان وبەرخودانی بەرێزیان بۆ وەدەستهێنانی مافەرەواكانی نەتەوەكەی وهەلبژاردنی ئاوارەی ودەربەدەری لەوپێناوەداوەك نمونەی كەسێكی شۆرشگێرو بەئەمەك لەئاست داخوازی ومافەكانی گەلەكەی هێنایەوە، ،هەروەك راشیگەیاند كەمەلامستەفای بارزانی جگەلەوەی سەركردەو رەمزێكی گەورەی كوردبوەولەسەرجەم بوارەكان نمونەی سەركردەكردنی نەتەوەیەك بوە، هەمیشە وەك مەلایەكیش دەركەوتوەولەبواری ئاینیدارۆلی گەورەوخزمەتی نمونەیی پێشكەش بەگەلەكەی كردوە  بەتایبەت دامەزراندنی یەكێتی زانایان لەسەردەستی بەرێزیان دەسكەوتێكی گەورەبوە كەئەمرۆش زانایانی كوردستان شانازی بەودەستكەوتەوە دەكەن وبایەخی گەورەی هەیە لەخزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی وسەرجەم بوارە ئایینەكان لەكوردستانداهەبۆیەش دوپاتی دەكەینەوە كەهەمیشە درێژە پێدەری ئەوبیرۆكەبین كەخزمەت بەئاین ونیشتمانمان دەكات . دواترمامۆستامەلاخدرخەلیفانی لەوتەیەكیداوەفاداری خۆی ولقی سۆرانی یەكێتی زانایانی بۆهەردوو سەركردە دەربری وئاماژەی بەچەندلایەنێكی گرنگی ژیانی مەلامستەفابارزانیداكەبەدرێژای مێژووی خۆی وبنەمالەكەی قارەمانێتی گەورەی لەمەڕوەدەستهینانی مافەكانی گەلەكەی پێشكەشكردوەوخەباتێكی دورودرێژی لەوپێناوەدائەنجاداوە.